"پارتی دەتوانێت لە هەولێر خۆی حكومه‌ت پێكبهێنێت"

بەپێی ئەنجامەكانی پارێزگای هەولێر كە ئەمرۆ لەگەڵ تەوابوونی دەنگدانی گشتیدا دەست نوێنەری قەوارە سیاسییەكان كەوت، پارتی دیموكراتی كوردستان بەتەنها دەتوانێت حكومەتی لۆكاڵی پێكبهێنێت.
سەرچاوەیەك لەپارتی دیموكراتی كوردستانەوە بە سپی میدیای راگەیاند كە پاش تەوابوونی جیاكردنەوەی دەنگدانی گشتی پارتی توانیویەتی لەسەر ئاستی پارێزگای هەولێر 13 ئەندامی ئەنجومەن مسۆگەر بكات، ئەمە جگە لەوەی سێ‌ كورسی تری لەرێگای كۆتاوە مسۆگەر كردووە، بەمەش توانیویەتی نیوە زیاتر مسۆگەر بكات. 
ژمارەی ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر 30 كەسە، 3 كورسی كۆتایە بۆ توركمان، 2 كورسیشی بۆ كلدان سریان ئاشوریەكان.  



PM:10:46:06/05/2014