"دەنگدانی تایبەت بۆشایی نێوان یەكێتی‌و گۆڕان كەمدەكاتەوە"

‌جیاکردنه‌وه‌ی ده‌نگدانی تایبه‌ت ده‌ستپێده‌کات
ئەمرۆ 7-5 كۆمسیۆن لە سلێمانی دەنگدانی تایبەت جیادەكاتەوە، چاودێرێكیش دەڵێت" بۆشایی نێوان دەنگەكانی گۆڕان‌و یەكێتی كەمدەكاتەوە".
رۆژی 6-5 پرۆسەی جیاكردەنەوەی دەنگدانی گشتی لە پارێزگای سلێمانی كۆتایی هات، ئەمڕۆ دەستدەكرێت بە جیاكردنەوەی دەنگدانی تایبەت، سەرچاوەیەكی ئاگاداریش جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە كە دەنگی یەكێتی لە دە نگدانی تایبەتدا هەڵدەكشێت‌و ئەو بۆشاییە زۆرەی نێوان گۆڕان‌و یەكێتی بچووك دەبێتەوە.
بەپێی ئامارە نارەسمییەكانی بزووتنەوەی گۆڕان جیاوازی نێوان دەنگەكانی گۆڕان‌و دەنگەكانی یەكێتی، گۆڕان زیاتر لە 90 هەزار دەنگ لەهەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان لەپێشەوەیە، بەڵام بەو پێیەی هێزی پێشمەرگە‌و پۆلیس‌و پۆلیسی هاتوچۆ‌و ئاسایش زۆربەیان لەم دەڤەرە سەر بەیەكێتی نیشتمانی كوردستان‌و لەدەڤەری هەولێر‌و دهۆكیش سەر بەپارتین، دەنگەكانی لایەنە ئۆپۆزسیۆنەكانی پێشوو كەمدەكەنەوە.    



AM:08:01:07/05/2014