" پارتی لەموسڵ 9 كورسی بردۆتەوەو یه‌که‌مه‌"

‌سه‌عید مه‌مموزینی
بێجگە لەكۆتا، پارتی لەموسڵ نۆ كورسی بردۆتەوە‌و ژمارەی دەنگەكانی بۆ 180 هەزار دەنگ بەرزبۆتەوە‌و رەنگە یەكەم قەوارە بێت. 
بەرپرسی راگەیاندنی لقی چواردەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە مووسڵ سەعید مەموزینی بە ماڵپەری پارتی راگەیاندووە" رێژەی دەنگەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەردەوام لە بەرزبوونەوەدایە و تا ئێستا گەیشتووەتە 180ھەزار دەنگ، کە دەکاتە نزیکەی 9کورسی، جگە لە کۆتاکانی شەبەک و مەسیحی".
ناوبراو وتوشیەتی " بەم جۆرە بێت کە بەردەوام دەنگەکانی پارتی لە زیادبووندایە و تا ھەموو دەنگەکان جیا دەکرێنەوە، ئەگەری ھەیە پارتی لیستی یەکەم بێت لە مووسڵ، ئەگەر نەبێتە یەکەمیش 100% لیستی دووەمە".
ئەو بەرپرسە ئاشكرایكردووە كە ئەو رێژەیە تەنھا دەنگەکانی ھەڵبژاردنی گشتییە و تا ئێستا دەنگەکانی تایبەت و مەرجداریان بە دەست نەگەیشتووە. 



AM:08:30:07/05/2014