لەكەركوك كورد زۆر لەپێشە، توركمانیش هەڕەشە دەكات

‌تورکمان هەڕەشە دەکات
لە پارێزگای كەركوك بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، كورد زیاتر لە 68% دەنگەكانی هێناوە‌و توركمانیش كە لە 11% هێناوە هەڕەشەی پەنابردنە بەر دادگای فیدراڵی دەكەن.
لە ئەنجامە بەراییەكانی هەڵبژاردنی پارێزگای كەركوك كورد رێژەیەكی لەبەرچاوی هێناوە‌و توركومانیش باس لە كاری ساختەكاری بەرفراوان دەكەن‌و دەڵێن" ساختەكارییەكی زۆر لەكەركوك كراوە‌و ژمارەیەك سكاڵامان تۆماركردوە".
تورهان موفتی وەزیری دەوڵەت بۆ كاروباری پارێزگاكان لەبەیاننامەیەكدا كە كۆپییەكی دەست سپی میدیا كەوتووە باس لەچەندین پێشێلكاری  لەپرۆسەی دەنگدا‌و جیاكردنەوەیاندا دەكات‌و دوا دەكات جیاكردنەوەی دەنگەكان‌و سندوقەكان بگوازرێنەوە بۆ بەغدا.
ئەو بەرپرسە باس لەوە دەكات كە ئەگەر كۆمسیۆن جدی نەبێت لەو سكاڵایانەی تۆماریان كردووە ئەوە داواكە دەگوێزنەوە بۆ دادگای فیدڕاڵی.
بەپێی دوا ئەنجامی نافەرمی كورد لەكەكوك زیاتر لە 68% دەنگەكانی بەدەستهێناوە‌و هەر یەكێتی خۆی زیاتر لە 205 هەزار دەنگی هێناوە كە رێژەی لە 47% دەنگەكانی كەركوك دەكات. 



PM:01:07:07/05/2014