یه‌كه‌مین فڕۆكه‌ی (F_16)ی ئه‌مەریكا ڕه‌وانه‌ی عێراق كرا
یه‌كه‌مین فڕۆكه‌ی ئێف 16ی ئه‌مەریكی، راده‌ستی عێراق كرا و ڕاهێنه‌رانی ئه‌مریكیش، جارێكی تر ده‌گه‌ڕێنه‌وه عێراق بۆ ڕاهێنانی سه‌ربازه عێراقییه‌كان له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆردا.
كۆمپانیای (لۆكهید مارتن)ی ئه‌مریكی ئاشكرای كرد، له كۆی 36 فڕۆكه، یه‌كه‌مین فڕۆكه‌ی ئێف 16 ،گه‌یشتوه‌ته عێراق و ڕاده‌ستی هێزه ئاسمانییه‌كان كراوه.
ئه‌و فڕۆكه‌یه‌ش له چوارچێوه‌ی گرێبه‌ستێكی نێوان حكومه‌تی عێراق و وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكادایه كه تێیدا بڕیاره 36 فڕۆكه‌ی ئێف 16 ، به 2 قۆناغ ره‌وانه‌ی عێراق بكرێن. فڕۆكه‌ی ئێف 16 به یه‌كێك له باشترین فڕۆكه جه‌نگییه‌كان له سه‌ر ئاستی جیهان داده‌نرێت، تا ئێستا 4 هه‌زار و 540 دانه‌ی لێ به‌رهه‌مهێنراوه.
له لایه‌كی دیكه‌وه، ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز له زاری به‌رپرسێكی باڵای ئه‌مریكاوه ئاشكرای كرد، سه‌ره‌تای مانگی داهاتوو، ژماره‌یه‌ك هێزی تایبه‌تی ئه‌مریكا، ده‌گه‌نه عێراق به مه‌به‌ستی كردنه‌وه‌ی خولێكی ڕاهێنانی تایبه‌تی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر بۆ سه‌ربازانی عێراقی
PM:03:22:08/05/2014