راوێژكاری مالكی: باسی ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم نەكراوە

‌عه‌لی موسه‌وی راوێژکاری مالکی
راوێژكاری سەرۆك وەزیرانی عێراق ئاماژە بۆ ئەوە دەكات كە لەكۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقدا باس لەناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم نەكراوە.
عەلی موسەوی راوێژكاری سەرۆك وەزیرانی عێراق نوری مالكی لە لێدوانێكی تایبەتدا بۆ سپی میدیا رایگەیاند" هیچ بابەتێكی نوێ‌ نییە لەسەر ناردنی مووچەی هەرێم‌و لەكۆبوونەوەی سێ‌ شەممەی رابردووشدا باس لەم بابەتە نەكراوە".
ناوبراو لەدرێژەی قسەكانیدا باسی لەوە كرد كە ئەوەندەی ئەو ئاگادار بێت لەو چەند رۆژەی دوای كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران، هیچ جۆرە بڕیارێكی لەو چەشنە نەدراوە.
ئەمرۆ 8-5 هەندێك میدیای كوردی بڵاویان كردەوە حكومەتی ناوەندی بڕیاری داوە مووچەی فەرمانبەران بنێرێت، بەڵام راوێژكارەكەی مالكی ئاماژەی بۆ ئەوە كرد كە هیچ بڕیارێكی تازە لەو بارەیەوە لە ئاردا نییە.    



PM:09:26:08/05/2014