ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی کۆرۆناوە له‌ رۆژهه‌ڵاتی كوردستان گیانیان له‌ ده‌ستداوە لە بەرزبوونەوەدایە

لە ماوه‌ی ٢٤ کاتژمێری‌ رابردوو ١٥ کەس لە رۆژهەڵاتی‌ کوردستان بە ڤایرۆسی‌ کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە و کۆی‌ ژمارەی‌ گیان لەدەستدان گەیشتە ٣٥٩ کەس.

رێکخراوی‌ هەنگاو بۆ مافەکانی‌ مرۆڤ بڵاویکردەوە" لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ١٥ هاوڵاتی دیکە لە شارەکانی سەرپێڵی زەهاو یه‌ك حاڵه‌ت، سونقوڕ یه‌ك حاڵەت، دیواندەرە یه‌ك حاڵەت، سەقز یه‌ك حاڵەت، بیجاڕ یه‌ك حاڵەت، سنە یه‌ك حاڵەت، میاندواو دوو حاڵەت، ئورمیە دوو حاڵەت، خۆی دوو حاڵەت، تیکاب یه‌ك حاڵەت، ئەیوانی رۆژئاوا یه‌ك حاڵەت و ئیلام یه‌ك حاڵەت، بە هۆی تووشبوون بە پەتای کۆرۆنا گیانیان لە دەست داوە کە کەسێکیان لە شاری خۆی ژن بووە".

هەنگاو ئاماژەی‌ بەوەشکردووە" بە پشتبەستن بە ئامارە تۆمار کراوەکانیان، لانیکەم ٣٥٩ هاوڵاتی کورد لەو ماوەیەدا بە هۆی تووشبوون بە پەتای کۆرۆناوە گیانیان لە دەست داوە کە ١١٢ کەسیان ژن و ٢٤٧ کەسیان پیاو بوون".

رێکخراوەکە دەڵێت" بە هۆی نەبوونی سیستەمێکی راگەیەنادنی فەرمی و جێگای متمانە، رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بە ئەرکی زانیوە کە بە وەرگرتنی زانیاری لە سەرچاوەی جێگای متمانە لەمەوبەدوا ژمارەی قوربانیانی توشبوو بە پەتای کۆرۆنا لە کوردستان بە شێوەی رۆژانە بڵاو بکاتەوە".

PM:03:00:02/04/2020