WHO نیگەرانە لەخێرا بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا

لەكاتێكدا بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا پێی نایە مانگی چوارەمەوە و جیهانی سەرقاڵ كردووە، رێكخراوی تەندروستی جیهانی نیگەرانی دەربڕی لەخێرایی بڵاوبوونەوەی ئەو ڤایرۆسە و بڵاوبوونەوەی لەسەر ئاستی جیهانی.

د.تیدروس ئادهانوم بەرێوبەری رێكخراوی تەندروستی جیهانی لە لێدوانێكدا لەرێی تۆڕی ئینتەرنێت ووتی" لەكاتێكدا دەچنە مانگی چوارەمی بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا، هەست بەنیگەرانیەكی زۆر دەكەن لەو خێراییەی ئەو ڤایرۆسە بڵاودەبێتەوە بەشێوەیەكی بەرفراوان".

روونیكردەوە: ژمارەی گیان لەدەستدان بەهۆی كۆرۆناوە لەدوو هەفتەی رابردوودا دوو هێندە زیادی كردووە و بەم نزیكانە ژمارەی تووشبووان دەگاتە ملیۆنێك حاڵەت و 50 هەزار قوربانی و رەفتاری كۆرۆنا زۆر ناسراو نیە و پێویستە یەكگرتووبن بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەو ڤایرۆسە نەناسراو و مەترسیدارە.

بەرێوبەری رێكخراوی تەندروستی جیهانی وتیشی" رێنوێنی دەدەن بەوەی تەنیا كەسانی نەخۆش و ئەوانەی چارەسەر و چاودێریان دەكەن دەمامكی پزیشكی بەكاربهێنن، چونكە دەمامك سوودی نابێت ئەگەر رێوشوێنی خۆپارێزی دیكەی لەگەڵ نەبێت".

PM:03:59:02/04/2020