هاورێیەکی مام جەلال کۆچی دوایی کرد

جەمال حەکیم ئاغا کەسایەتی دیاری سلێمانی و کادیری پێشکەوتووی یەکێتی و هاوڕێ جەلال تاڵەبانی سکرتێری گشتی کۆچکردووی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە سلێمانی کۆچی دوایی کرد.

 
جەماڵ حەکیم ئاغا ئەمڕۆ ٢ی نیسان لە تەمەنی ٨٦ ساڵیدا لە سلێمانی کۆچی دوایی کرد.


ناوبراو بەهۆی تەمەن و نەخۆشی درێژخایەنەوە کۆچیی دوایی کرد.

 
جەمالی حەکیم ئاغا یەکێکە لە تێکۆشەرەکانی بزووتنەوەی رزگاری خوازی گەلی کوردو ماوەیەکی زۆری لەتەمەنی خۆی لە رێزکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستاندا بووەو، دۆستی هەرە نزیکی جەلال تاڵەبانی سکرتێری یەکێتی نیشتمانی کوردستان بووە.

 


PM:08:08:02/04/2020