ئاسایشی قەندیل ڕوونکردنەوەیەکی بۆ ڕایگشتی بڵاوکردەوە

دوای ئەوەی لە ڕۆژی ٢٤ی ١٠ی ٢٠١٩دا لەسەر پوش و پاوان لە دۆڵی قەڵاتوەکان لەنێوان گوندی قەڵاتوکان و گوندی دەشتیوان دا کێشە دروستبوو، لە بارەیەوە ئاسایشی قەندیل ڕوونکردنەوەیەکی بۆ دەزگا ڕاگەیاندنەکان و ڕایگشتی بڵاوکردەوەو دەڵێت" بابەتەکە کێشەی عەشیاریی و کۆمەڵایەتییە".

 

ڕوونکردنەوەیەک لە ئاسایشی قەندیل-ەوە:

 بۆ ڕاگەیاندنەکان و ڕای گشیی

دۆڵی قەڵاتوکان لە هەرێمی بناری قەندیل لە چەند گوندێک پێکدێت و لە ٢٤ی ١٠ی ٢٠١٩دا لەسەر پوش و پاوان لە دۆڵی قەڵاتوەکان لەنێوان گوندی قەڵاتوکان و گوندی دەشتیوان دا کێشە دروستبوو. سەرباری هەموو هەوڵەکان بۆ چارەسەری کێشە کۆمەڵایەتییەکە، بەڵام لەئەنجامدا بە هۆی ئەو کێشەیەوە شەڕ لەنێوان هاووڵاتیانی ئەو ٢ گوندەدا ڕوویدا و هاووڵاتییەک بە ناوی سەرحەد عەلی کوژرا و هەر یەک لە ڕەسوڵ عوسمان و ئاگر عەلی-یش بریندار بوون.

یەکەی بەرپرسیارمان لەو ناوچەیە تاوەکو گەیشتنە شوێنی رووداوەکە، ئەو رووداوە ناخۆشە روویدابوو. یەکەی ئاسایشمان و دەزگا پەیوەندیدارەکان هەوڵیاندا رێگریی لە زیاتر گەورەبوونی کێشەکە بکەن.

دوای ماوەیەک هەندێک کەس لە گوندی قەڵاتوکان ئیدعای ئەوەیان کردبوو، کە لەو شەڕەدا "ئاسایشی پەکەکەش چەکی بەکارهێناوە و ئەو کەسە لە ئەنجامی تەقەی پەکەکە کوژراوە". لەسەر ئەو ئیدعایە، کە هیچ ڕاستییەکی نییە، ئێمە وەک فەرماندەیی ئاسایشی قەندیل ئەم روونکردوەیەمان بۆ رای گشتیی بەگونجاو زانی. ئەو دەزگا ڕاگەیاندنەی، کە ئەوەی لەسەر ئەو رووداوە بڵاوکردووەتەوە لەبارەی رووداوەکەوە هیچ بۆچوون و ڕایەکی ئێمەی وەرنەگرتووە.

ئێمە وەک ئاسایشی قەندیل لەو بابەتانەدا هەستیار و هۆشیارین. بابەتەکە کێشەی عەشیاریی و کۆمەڵایەتییە. هەموو لایەنەکانی ئەو کێشەیە دیارن، چۆن شەڕیانکردووە روون و دیارە، ئەو کەسانەی لە شوێنی رووداوەکەدا برینداربوون ئەوانیش دیارن، لە هەمان کاتدا خەڵکی ناوچەکەمان شاهیدی رووداوەکەن، سەرباری ئەو هەموو راستییانەش هەوڵەکانیان بۆ ئەوەی ئەو رووداوە بخەنە ئەستۆی هێزەکانمان جێگەی شەرمەزارییە. هێزەکانمان لەو رووداوەدا چەکیان بەکارنەهێناوە، هێزەکانمان دوای کوشتنی سەرحەد گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە. ئەو کەسەی ئەو ئیدعایە دەکات بەرامبەر بە لێدوانەکەی خۆی بەرپرسیارە. هیچ کەس و لایەنێک ناتوانێت بۆ شاردنەوەی تاوانی خۆی بەرامبەر بە گەل ناوی ئێمە و هێزەکانی ئێمە بۆ خۆی بەکار بهێنێت.

کەناڵی کوردستان ٢٤ بۆ کام مەبەست ئەو هەواڵەی بەو ناوەرۆکەوە بڵاوکردووەتەوە خۆیان لێی بەرپرسیارن، بەڵام وەک ئەخلاقی کاری رۆژنامەنووسی دەیانتوانی رای ئێمەش وەک لایەنێک وەربگرن. بۆ ئەوەش نوێنەرەکانمان دیارن و بەرامبەر بە گەلی خۆیان بەرپرسیار و شەفافن.

بە هیوای رۆژانی ئازاد و ئارام

سڵاو و رێزی شۆڕشگێڕی

فەرماندەیی ئاسایشی قەندیل

٣/٤/٢٠٢٠





AM:11:53:03/04/2020