چوار کەسی دیکە لە هەرێم تووشی کۆرۆنا بوون

تەندروستی سلێمانی رایگەیاند" چوار کەسی دیکە لە سلێمانی و هەڵەبجە تووشی کۆرۆنا بوون".

 

د. سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی پارێزگای سلێمانی ئاماژەی بەوەکردووە" کە چوار كەسی دیكە لە پارێزگای هەڵەبجە و سلێمانی تووشی كۆرۆنا بوون، سێ کەس لە پارێزگای هەڵەبجە، یەک کەس لە پارێزگای سلێمانی".

 

ئەمەش لەکاتێکدایە کەهەر ئەمشەو وەزارەتی تەندروستی رایگەیاند" چوار كەسی دیكە لە هەولێر تووشی كۆرۆنا بوون كە ژنێك و سێ منداڵن".

 



PM:11:42:03/04/2020