وەزارەتی تەندروستی: ١٠ كەسی دیكە لە هەرێم تووشی كۆرۆنا بوون


وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماری 24 کاتژمێری رابردووی ڤایرۆسی کۆرۆنای بڵاوکردەوە:

1. کەرەنتین

ژمارەی هاووڵاتیان لە کەڕەنتینەکان (٦١٧٢) هاووڵاتی بوون لە (٣١) شوێنی جیاواز، لەئێستادا تەنها (١٥٨٨) هاووڵاتی لە کەرەنتین ماونەتەوە (٦٧٨) لە هەولێر، (١٧٢) لە سلێمانی، (٦٣٩) لە دهۆك، (٤٨) لە هەلەبجە، (٩) لە گەرمیان، (٣٤) لە ڕاپەرین، (٨) کۆیە وە (٤٥٨٤) هاووڵاتی لە کەرەنتین دەرچوونە و گەڕانەوە ناو خانەوادەکانیان دوای تەواو بوونی ماوەی دوو هەفتە لەگەڵ کەڕەنتین کردنی ژمارەیەکی تری کەرەنتین کراو لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو کە کۆی گشتی بریتی بوو (٥٦) هاووڵاتی.

2. پشکنین 
لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو (٥٢٨) پشکنین ئەنجام دراوە، (٣٤٢) هەولێر، (١٢٢) سلێمانی، (٧٠) دهۆك.
دەرەنجام (١٠) تووشبووی نوێ تۆمارکرا وە بەم شێوەیەی خوارەوە:-

• پارێزگای هەولێر (٦) پۆزەتیڤ، (٤) ئافرەت تەمەنیان (٤٩)، (٣٢)، (٢٠)، (١٥) ساڵ و کۆرێك تەمەن (١٣) ساڵ و مندالێك تەمەن (٣) مانگ کە بەرکەوتووی تووشبووێکی پرسەی ماتەمینی گەرەکی کارێزانن.
• پارێزگای سلێمانی (١) پۆزەتیڤ، پیاوێك تەمەن (٤١) ساڵ لە ناو شاری سلێمانی کە بەرکەوتووی تووشبووانی پێشووە.
• پارێزگای هەلەبجە (٣) پۆزەتیڤ، (٢) پیاو تەمەنیان (٣٧)، (٣٠) ساڵ و منالێك تەمەن (١) ساڵ کە بەرکەوتووی تووشبووانی پێشوون.

3. ئاماری گشتی
کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان گەشتە (٢١٤) تووشبوو، لەنێویاندا (٢) مردن هەیە و (٧٤) نەخۆش چاکبووەتەوە، و ئەوانی تر هەموویان لەژێر چاودێری پزیشکی دان.

وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە کاردان جارێکی تر تکا دەکەین هاووڵاتیان بە هیچ شێوەیەك نەیەنە دەرەوە لە ماڵەکانیان وە پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).

PM:05:22:04/04/2020