تامر بە وێنەیەك وەڵام دەداتەوە

دوای بڵاوبونەوەی هەواڵای جیابونەوەی تامر حوسنی و بەسمە بوسیلی هاوسەری، ئەو گۆرانبێژە بە وێنەیەك وەڵامی پڕوپاگەندەكان دەداتەوە.
گۆرانبێژی بەناوبانگی میسری تامر حوسنی، وێنەیەكی ئاهەنگی یادی لەدایكبونی كچەكەی بڵاودەكاتەوە كە تێیدا لەگەڵ هاوسەرەكەی پێكەوە دەرەدەكەون.
پێدەچێت بڵاوكردنەوەی ئەم وێنەیە وەك وەڵامێك بێت بۆ ئەو كەسانەی كە باسیان لە جیابونەوەی دەكرد لەگەڵ هاوسەرەكەی.
لەلایەكی دیكەوە دایكی بەسمەی هاوسەری تامر، هەموو ئەو دەنگۆیانە باناڕاست وەسف دەكات كە باس لە جیابونەوەی كچەكەی دەكەن لەگەڵ تامر و دەڵێت "ئەوان خۆشترین ژیانیان هەیە".



PM:03:52:10/05/2014