هەولێر.. لەیەکەم رۆژی ٤٨ کاتژمێرەکە ٢٣١ دەستگیرکران



لەیەکەم رۆژی توندکردنەوەی قەدەغەی هاتوچۆ، لە سنووری قەزای دەشتی هەولێر بەهۆی سەرپێچیی قەدەغەی هاتۆچۆوە ٢٣١ کەس دەستگیرکران و کۆمەڵێک هاووڵاتیش سزا دراون.


لە لێدوانێکی رۆژنامەووانیدا ، ئیبراهیم شێخەڵا قایمقامی قەزای دەشتی هەولێرڕاگەیاندووە " لە دوای توندکردنەوەی قەدەغەکردنی هاتوچۆ بۆ ٤٨ کاتژمێر، خەڵكانێك هێشتا سەرپێچیان لە بڕیارەكانی حكوومەت لە سنووری قەزای دەشتی هەولێر كردووە، بۆیە ئێمەش سزای ئەو هاووڵاتیانەمان داوە".


قایمقامی قەزای دەشتی هەولێر، دەشڵیت "لە كاتی دەستپێكردنی بڕیارەكە تا ئێستا (231) هاووڵاتی دەستگیر كراوە و دەست بەسەر (93) ئۆتۆمبیلدا گیراوە (25) ماتۆرسكیل دەستیان بەسەردا گیراوە (27) شوێنی بازرگانیش سەرپێچیان كردبووە سزا دران".

 
لیژنەی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا دوو رۆژ لەمەوبەر توندکردنەوەی قەدەغەکردنی هاتوچۆی بۆ ٤٨ کاتژمێر راگەیاند. 

 


PM:01:57:05/04/2020