لە هەولێر دوو توشبووی کۆرۆنا چاکبونەوە

تەندروستی هەولێر کەمێک پێش ئێستا چاکبوونەوەی دوو کەسی تری لە پارێزگاکە ڕاگەیاند.

 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر ڕایگەیاند"  کە (۲) نەخۆشی تووشبوو بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا COVID – 19 دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بەتەواوی چاکبوونەوە و باری تەندروستیان تەواو جێگیر بۆتەوە، وە پشکنینی تایبەتی یەک لەدوای یەکیان بۆ کرایەوە کە نێگەتیڤ بوون و بڕیاردرا بنێردرێنەوە ماڵەوە".

ڕاشیگەیاند" کۆی گشتی چابووەکان گەیشتە ۱۹ کەس".

 


PM:07:37:05/04/2020