ئەمشەو سێ حاڵەتی نوێی تووشبوو بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە پارێزگای سلێمانی تۆمارکرا.
کەمێک پێش ئێستا لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند" لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، سێ تووشبووی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە شاری سلێمانی دەستنیشانکران".
لە بارەی تووشبوەکان تەندروستی هەرێم ئاماژەی بەوەکردووە" کە سێ ئافرەتن تەمەنەکانی (٢٠) و (٢٤) و (٢٨) ساڵن، هەموویان بەرکەوتەی تووشبووی پێشوون و دانیشتووی قەزای چەمچەماڵن".