نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێم لە پەیامێکدا بۆ هاوڵاتیان، هێزە ئەمنییەکان، کارمەندانی تەندروستی و راگەیاندنەکان، سوپاسیان دەکات و شانازی بەکارەکانیانەوە دەکات.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامەکەیدا بۆ هاوڵاتیانی کوردستان دەڵێت "سوپاسی ھاووڵاتیان و دانیشتووانی ھەرێمی کوردستان دەکەم بۆ مانەوەیان لە ماڵەوە و پابەندبوونیان بە رێمناییەکان".
هەروەها سوپاسێکی "تایبەت" بۆ کارمەندانی تەندروستی ، پێشمەرگە، کارمەندانی فڕۆکەخانە و دەروازە سنوورییەکان، دەزگا ئەمنییەکان، راگەیاندن و گشت ئەو قارەمانانەی کە کۆڵ نادەن بۆ پاراستنی کوردستان لە ڤایرۆسی کۆرۆنا دەنێرێت و دەڵێت: "شانازیتان پێوە دەکەین".
ئەو پەیامە دوای ئەوە دێت کە لە ٤٨ کاتژمێری رابردوودا خەڵکی کوردستان بە رادەیەکی باش پابەندبوون بە بڕیارەکانی قەدەغەی هاتوچۆوە.