وەزارەتی حەجی سعوودیە خەرجی ڤیزەی عومرەكارانی كوردستانی گەراندەوە

بەبریاری  عەرەبستانی سعوودیە،پارەی هەموو عومرەكارانی كوردستانی  گەراندەوە كەپارەیان دابوو بە كۆمپانیاكان بەنیازی ئەنجامدانی عومرە.

 

وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە" دوای ئەوەی بەبریاری  عەرەبستانی سعودیە گەشتی عومرە بۆ ھەموو جیھان بەھۆی کۆرۆنا وەستێنرا، نزیکەی ١٧٠٠ ھاوڵاتی کوردستان لەڕێگەی کۆمپانیاکانی تایبەت بە عومرە ڤیزەی گەشتی عومرەیان وەرگرتبوو، لە بریارێکدا وڵاتی عەرەبستان سعودیە پارەی ھەموو ھاوڵاتیانی ھەرێمی کوردستانیان گێرایەوە سەر ھەژماری کۆمپانیاکان کەبۆ ھەر عومرەکارێک بری ٢١٠$ دۆلاری ئەمەریکی بوو".

ئاماژە بەوەشکراوە" لە ئێستادا ئەو ھاوڵاتییانەی بەنیازی گەشتی عومرە بوون پارەیان دابووە کۆمپانیاکان بەڵام گەشتەکەیان ئەنجام نەدابوو دەتوانن سەردانی کۆمپانیاکانیان بکەن و  پارەکانیان وەربگرنەوە".



PM:08:03:07/04/2020