تەندروستی راپەڕین ئاشكرای دەكات، دوای راگەیاندنی تووشبوونی كەسێك لە ناحیەی حاجیاوا، كەسوكارەكەی پشكنینیان بۆ كراوە و سەرجەمیان پشكنینەكانیان نێگەتیڤ دەرچووە.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی ڕاپه‌ڕین لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە" له چوارچێوه‌ی هه‌وڵه به‌رده‌وامه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی ڕاپه‌ڕین بۆ ڕێگریكردن له بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆڕۆنا له سنوره‌كه‌دا و ده‌ستنیشانكردنی توشبوان له‌ڕێگه‌ی پشكنینه‌وه، له‌ڕۆژی دووشه‌مه به‌رواری 6ـ4ـ2020 دوای تۆماركردنی حاڵه‌تێكی كۆرۆنا له‌ناحیه‌ی حاجیاوا، تیمی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌سنوری به‌ڕێوه‌به‌ڕایه‌تی گشتی ته‌ندروستی ڕاپه‌ڕین هه‌ڵسابه كه‌ره‌نتینكردنی سه‌رجه‌مم خانه‌واده‌ی ئه‌و هاووڵاتیه‌و پشكنینیان لێوه‌رگیرا".
ئەو بەڕێَوەبەرایەتیە رونیكردووەتەوە: خۆشبەختانە ئەنجامی سەرجەم پشكنینەكانی خانەوادەی ئەو هاوڵاتیەی هەڵگری ڤایرۆسەكەبووە، كەژمارەیان 16هاوڵاتیە نێگەتیڤ دەرچوون.