په‌رله‌مانی کوردستان ئەم هه‌فته‌یه‌ كۆدەبێتەوە

سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان لە بانگهێشتننامەیەكدا واده‌ی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی دیاریكرد، كه‌ رۆژی سێشه‌ممه‌ 13ی ئایاری 2014 یه‌و كاتژمێر 11ی پێشنیوه‌ڕۆیه‌.

دەقی بانگهێشتەکەی سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان:

بۆ/ گشت ئه‌ندامه‌ به‌رێزه‌كانی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان
به‌پێی‌ حوكمی‌ بڕگه‌ (1) ی‌ مادده‌ (5) و بڕگه‌ (2) له‌مادده‌ (17) له‌په‌یره‌وی‌ ناوخۆی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستانی‌ عیراق، ژماره‌ (1) ی‌ ساڵی‌ 1992 ی‌ هه‌مواركراو، بریارماندا بانگهێشتی‌ گشت ئه‌ندامه‌ به‌رێزه‌كانی‌ په‌رله‌مان بكه‌ین بۆ دانیشتنی‌ ژماره‌ (3) ی‌ ئاسایی خولی‌ گرێدانی‌ دووه‌م ساڵی‌ یه‌كه‌م له‌ خولی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ چواره‌می‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستانی‌- عیراق، له‌كاتژمێر 11 ی‌ پێش نیوه‌رۆی‌ رۆژی‌ سێ شه‌ممه‌ رێكه‌وتی‌ 13/5/2014، تكایه‌ له‌كاتی‌ دیاریكراو ئاماده‌بن

له‌گه‌ڵ رێزدا
یوسف محمد صادق
سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان



PM:03:19:11/05/2014