لە کەرکوک ژنێک لە کەرەنتینەدا گیانی لەدەستدا

ئەمڕۆ هەینی ژنێکی تەمەن ٣٠ ساڵ لە کەرەنتینەیەکی شاری کەرکوک  گیانی لەدەستدا.

 

بەپێی زانیارییەکان، پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی ۱٠ی نیسانی ۲٠۲٠ ژنێکی تەمەن ۳٠ ساڵان بەناوی (د،ص،س) لەکەرەنتینەدا گیانی لەدەستدا، ژنەکە دانشتووی گەڕەکی (دۆمیز)ی پارێزگای کەرکوکە، ماوەی چەند ڕۆژێکە بەگومانی توشبوونی بەڤایرۆسی کۆرۆنا لەنەخۆشخانەی (ئازادی) کراوەتە ژێر کەرەنتین. 

هاوکات هەر بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، تا ئێستا تەرمی ژنەکە ڕادەستی کەس وکاری نەکراوە، چاوەڕوانی گەڕانەوەی ئەنجامی پشکنینەکانن بۆ دڵنیابوون لەهۆکاری مردنەکەی.

 

هەروەها تاکو ئێستا هیچ راگەیەندراوێکی فەرمی لەبارەی هۆکاری گیانلەدەستدانی ژنەکە بڵاونەکراوەتەوە، بەڵام ژنەکە بە گومانی توووشبوونی بە کۆرۆنا کەرەنتین کرابوو.



PM:02:52:10/04/2020