راهیبە ئیتاڵیەكە دەردەكەوێتەوه

كچە راهیبە مەسیحیەكەی ئیتاڵیا كە ماوەیەك بەر لە ئێستا بە گۆرانی وتنەكەی جەماوەرێكی زۆری بۆ خۆی سەرسامكرد، جارێكی دیكە بەگۆرانی وتن جیهان سەرسام دەكاتەوە.
 ئەو راهیبەیەی كە ناوی كرستینا سێكوشایە و بەشداری پرۆگرامی زەڤۆیسی ئیتاڵی كردووە، لەئەڵقە ڕاستەوخۆكانی ئەو پرۆگرامەدا لەگەڵ گۆرانبێژی بەناوبانگی پۆپ كایلی منوگ گۆرانی وت، گۆرانییەكەی ئەمجارەشی دەنگدانەوەیەكی گورەی هەبوو.
كریستینای تەمەن 25 ساڵ لەمانگی مارسی ڕابردوودا دوای بەشداری كردنی لە پرۆگرامی زەڤۆیس توانی جەمارێكی زۆر بۆ خۆی كۆبكاتەوە و، ڤیدیۆی گۆرانییەكەی زیاتر لە 50 ملیۆن بینەری هەبێت.
لای خۆیەوە پاپا فرانسیسی پاپای ڤیاتیكان پشتگیری خۆی ئەو ئەو راهیبەیە دەربڕی و دوای لە راهیبەكان كرد كە لە ژیانی تەنهای بێنە دەرەوەو  گرنگی ژیان بدەن.




PM:03:41:11/05/2014