بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر ڕایگەیاند" تووشبوویهكی شێرپهنجه كه تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوبوو، توانی بهسهر نهخۆشیهكهدا زاڵ بێت و سهركهوێت".
لەبارەی تووشبووەکە بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر ئاماژەی بەوەکردووە" توشبووەکە تەمەنی ٤٩ ساڵ بوو دوای ئەوەی توشی کۆرۆنا بوو، بۆ ماوەی زیاتر لە ٢٠ رؤژ لە نەخۆشخانە مایەوە و چاکبوەتەوە و ڤایرۆسەکەی تێپەڕاندووە".
کۆی ژمارەی توشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان گەیشتە ٣٢٥ کەس، لەو ژمارەیەس چوار حاڵەتی گیانلەدەستدان و ١٤٥ حاڵەتی چاکبونەوە تۆمارکراوە.