راپه‌ڕین.. باندێكی مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستگیرکران

بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی راپەڕین ڕایدەگەیەنێت" دوای بەدواداچوون و كۆكردنەوەی زانیاری بەشی ماددە هۆشبەرەكان، لەبازگەی دەربەند توانرا سێ كەس لەڕەگەزی نێر بەتۆمەتی بەكارهێنان و بازرگانی پێوە كردن بەمادەی هۆشبەر دەستگیر بكەن".

بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی راپەڕین بڵاویكردەوە" دوای بەدواداچوون وكۆكردنەوەی زانیاری بەشی ماددە هۆشبەرەكانی سەربە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین بەهەماهەنگی لەگەڵ یاریدەدەرێتی ئاسایشی ڕانیەو هێزەكانیان، لەبازگەی دەربەند توانیان سێ كەس لەڕەگەزی نێر بەتۆمەتی بەكارهێنان و بازرگانی پێوەكردن بەمادەی هۆشبەر دەستگیر بكەن كەبڕێكی زۆر مادەی هۆشبەریان پێ بووە".

 

ئاسایشی راپەڕین ئەوەشی خستەڕوو: تۆمەتباران دانیان بەتاوانەكانیان داناوەو بەبڕیاری دادوەر بەپێی مادەی ١٤ی مخدرات ڕاگیراون و لێكۆڵینەوەیان لەگەڵ دەكرێت. 



PM:10:17:11/04/2020