وەزارەتی تەندروستی پێنج تووشبوی نوێی كۆرۆنای لە هەرێم ڕاگەیاند

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم پێنج تووشبووی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنای لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان راگەیاند.

 

ئەمشەو لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد" لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، پێنج تووشبووی نوێ ی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 دەستنیشانکران".

 

سەبارەت بە تووشبووەکان تەندروستی هەرێم ئاماژەی بەوەشکردووە" سێ ئافرەت و پیاوێک لە پارێزگای سلێمانی کە دانیشتووی ناو شاری سلێمانی و چەمچەماڵ و بازیانن وە تووشبووی پێنجەم لە پارێزگای هەولێر پیاوە و دانیشتووی ناو شاری هەولێرە. هەموو تووشبووەکان بەرکەوتەی تووشبووەکانی پێشوون".



PM:11:43:11/04/2020