بەهۆی کۆرۆناوە چوار بەندکراوی بەندیخای ئۆرمیە گیانیان لەدەستدا

بەپێی هەواڵێکی ڕیکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو،  لەچەند رۆژی رابردوودا چوار بەندکراوی بەندیخانەی ئورمیە دوای گواستنەوەیان بۆ یەکێک لە ناوەندە پزیشكییەکانی ئەو شارە، گیانیان لە دەست‌ دا و بەم پێیە رێژەی ئەو بەندکراوانەی کە لەو بەندیخانەیە بەهۆی تووشبوون بە کۆرۆناوە گیانیان لەدەست داوە، گەیشتە ۷ کەس.

 

رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویکردەوە" رۆژی پێنج‌ شەممەی رابردوو چوار بەندکراوی بەندی پاک (کەرەنتینە)ی بەندیخانەی ئورمیە کە بەهۆی ناجێگیربوونی باری تەندرووستییان رەوانەی نەخۆشخانەی تاڵقانی ئەو شارە کرابوون، هەر لەو رۆژەدا گیانیان لەدەستداوە".

 

سەرچاوەیەک لە بەندیخانەی ئورمیەوە لەم بارەوە بەهەنگاوی راگەیاندوە" ئەو بەندکراوانە لە بەندی سێ و چواری بەندیخانەکە بوون و لەگەڵ ١٧ بەندکراوی دیکەی تووشبوو بە کۆرۆنا گوازرابوونەوە بۆ کەرەنتینەی ئەو بەندیخانەیە".

 

هاوکات هەر بە پێی ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی چل رۆژی رابردوودا لانیکەم ٧ بەندکراو لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورومیە بە هۆی تووشبوون بە پرتای کرۆناوە گیانیان لە دەست داوە.

 
 
 


PM:01:30:12/04/2020