ریاڵ مەدرید راهێنان دەستپێدەکاتەوە



یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی راهێنان دەستپێدەکاتەوەو دەیەوێت جارێکی تر ئامادەکارییەکانی بۆ وەرزی نوێ دەستپێبکاتەوە.
رۆژنامەی مارکا بڵاویکردۆتەوە، لەسەر داوای زیدانی راهێنەر، ئیدارەی یانەکە کۆبۆتەوە، دەیانەوێت مەشق و راهێنان دەستپێبکەنەوە سەرەڕای ئەوەی تا ٢٤ی ئەم مانگە حاڵەتی لە ناکاو لە ئیسپانیا درێژکراوەتەوە.
ریاڵ مەدرید ٥٦ خاڵی هەیەو دووەمی خولی ئیسپانیایە، ئەم وەرزە ئامانجی بردنەوەی نازناوی لالیگایەو دەیەوێت بە هەرشێوەیەک بێت بەدەستی بهێنێت.
یانەی ریاڵ مەدرید لە ٪١٠ی موچەی یاریزانەکانی کەمکردووەتەوە،ئەگەر وەرزەکە تەواو نەکرێت لە ٪٢٠ موچە کەمدەکاتەوە.
 


PM:04:12:12/04/2020