لە هەولێر ١٨ تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا چاکبوونەوە

ئەمڕۆ سێشەممە لە شاری هەولێر ١٨ تووشبووی دیکە چاکبوونەوەو گەڕانەوە ماڵەوە.

 

نەخۆشخانەی ڕزگاری لە شاری هەولێر لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "فەیسبووک" بڵاویکردەوە" ١٨ تووشبووی تری پەتاکە بەتەواوی چاکبوونەوەو گەڕانەوە ماڵەوە ئەمەش دوای ئەوەی کە پشکنینیان بۆ کراو نێگەتیڤ دەرچوون".

 

ئەمەش لە کاتێکدایە، دوێنێ بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر چاکبوونەوەی ٢٢ نەخۆشی تری لە شارەکە ڕاگەیاند و گەڕانەوە ماڵەوە.

 

 



PM:01:17:14/04/2020