مسرور بارزانی: رێوشوێنه‌كانی قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ به‌رده‌وام ده‌بێت

سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت" رێوشوێنەکانی هاتوچۆکردن، سنووردار دەبێت تا ئەوکاتەی تەشەنەکردنی ڤایرۆسەکە بەتەواوی کۆنترۆڵ دەکرێت".

 

ئه‌مڕۆ مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه‌مێك له‌مه‌وپێش له‌ تویتێكدا، رایگه‌یاند" پەیوەندی بە ژووری ئۆپراسیۆنی پارێزگای هەولێرەوە كردووە و سووپاسی كردوون بۆ ماندووبوونیان، دەشڵێت "داواشم لێكردن بەردەوام بن لە جێبەجێكردنی رێكارەكانی خۆپارێزی".

 

سەرۆكی حكومەتی هەرێم لە پەیامەکەیدا ئاماژەی بەوەشکردووە" رێوشوێنەكانی هاتوچۆكردن، سنووردار دەبێت تا ئەوكاتەی تەشەنەكردنی ڤایرۆسەكە بەتەواوی كۆنترۆڵ دەكرێت".

 

 

 


PM:09:23:14/04/2020