لە هەولێر شەش تووشبووی كۆرۆنا چاكبوونەوە

تەندروستی هەولێر چاكبوونەوەی شەش تووشبووی كۆرۆنای لە شارەکە راگەیاند.

د. دلۆڤان محەمەد، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر رایگەیاند" شەش تووشبووی كۆرۆنا دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بەتەواوی چاکبوونەتەوە و باری تەندروستییان تەواو جێگیر بووەتەوە، پشکنینی تایبەتی یەك لەدوای یەك بۆ تووشبووەكان كراوە و دوای ئەوەی دەركەوت ئەنجامەكانیان نێگەنیڤ بووە، بڕیار درا بنرێدرێنەوە ماڵەوە".

بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر ئەوەشی خستەڕوو، كە تا ئێستا ١١٢ تووشبووی كۆرۆنا لە هەولیێر چاكبوونەتەوە.


PM:07:32:17/04/2020