تەندروستی گەرمیان چەند بڕیارێکی نوێی دەرکرد

تەندروستی گەرمیان راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوەو تیایدا بڕیاری كردنەوەی بۆ كلینیكی پزیشكان دەركرد.

 

دەقی راگەیەنراو

ئاماژە بە بڕیاری ئەنجومەنی باڵای سەندیكای پزیشكان لە رۆژی ١٦ی ٤ی ٢٠٢٠، بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیان بە هاوبەشی رێكخەر و نوێنەرایەتی سەندیكای ناوبراو لە گەرمیان، بڕیاری رێگەپێدانی كاركردنی بۆ كلینیكی (عیادەی) پزیشكان لە بەرواری ١٨ی ٤ دەركرد، بەم مەرجانەی خوارەوە:

١. كردنەوەی نۆڕینگەكان لە كاتژمێر ٢ بۆ ٥ی پاش نیوەڕۆ دەبێت.

۲. لە هۆڵی چاوەڕوانی نۆڕینگەكە، لە سێ نەخۆش زیاتری لێ نەبێت و نێوانی هەر یەكەیان دوو مەتر كەمتر نەبێت.

۳. پزیشك گاونی لەبەر بێ و دەستكێشی لەدەست بێت و ماسكی بەستبێت.

٤. نەخۆش یەك هاوەڵی لەگەڵ بێت و هەردوكیان ماسكیان بەستبێت.

٥. رۆژانە نۆڕینگەكە تعقیم بكرێن.

٦. لە (١٥) پانزە نەخۆش زیاتر نەبینرێت لە (١) یەك رۆژ دا.

٧. ئەم بڕیارە نۆڕینگەی پزیشكانی سۆنار و ددانیش دەگرێتەوە، بەڵام سەنتەرەكانی جوانكاری ناگرێتەوە.

بە هیوای سەلامەتی هەموو لایەك.

راگەیاندنی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیان

١٧ی نیسانی ٢٠٢٠



PM:08:02:17/04/2020