ڤیدیۆ.. شەمشەمە کوێرە هێرش دەکەنە سەر گوندێک

بەلێشاو شەمشەمە کوێرە هێرشدەکەنە سەر گوندێکی باکوری ولآتی میسرو خەڵکی گوندەکە مەترسیەکی گەورەیان لەلا دروستدەبێت.

 

لە تۆڕی کۆمەڵایەتی یوتوب، ڤیدیۆیەکی گوندی ئەلحەزانییە سەر بەشاری قەنادر لە باکوری میسر دەکەوێتە بەر هێرشێکی شەمشەمەکوێرەو مەترسیەکی گەورە لای خەڵک دروستدەکات، کە ئەم هێرشە دەبێتە مایەی تووشبوونیان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، لەکاتێکدا کە لەسەر ئاستی زانستی ئاماژە بۆ ئەوە دەکرێت کە شەمشەمە کوێرە سەرچاوەیەکی گواستنەوەی ئەو ڤایرۆسەیە.

 

کاتێک ئەو گوندە رووبەڕووی هێرش دەبنەوەو لایەنە پەیوەندیدارەکان ئاگادار دەکەنەوەو خۆشیان دەچن ئاگر لەو بینایەدا دەکەنەوە کە شەمشەمەکوێرەکان بەهەزاران تیایدا نیشتوونەتەوە.

 

خەڵکی گوندەکە لەو هەزاران شەمشەمە کوێرە ١٠٠ دانەیان کووشتووەو دواتریش تیمە پەیوەندیدارەکان هاتوونەتە گوندەکەو پاکیان کردۆتەوە.



AM:10:10:18/04/2020