پێدانی کارەبای نیشتمانی كەمدەبێتەوە

وەزارەتی کارەبای هەرێم رایدەگەیەنێت بۆ ماوەی ٢٤ کاتژمێر لەبەر چاککردنەوە پێدانی کارەبای هەرێم کەمدەبێتەوە.

لە ئاگاداریەکدا لە وەزارەتی کارەباوە، ئاماژە بۆ ئەوە دەکرێت کە كۆمپانیای داناغاز بۆ ماوەی ٢٤ كاتژمێر دەست بەئیشوكاری چاككردنەوە دەكات و
لەو ماوەیەدا كارەبای نیشتمانی كەم دەكات".

لەو راگەیاندنەدا هاتووە "ئاگاداری هاونیشتمانیانی بەڕێز دەكەینەوە كە لەكاتژمێر 12ی شەوی رێكەوتی 20/4/2020 كۆمپانیای داناغاز بۆ ماوەی 24 كاتژمێر هەڵدەستێت بەئیشوكاری چاككردنەوەو چاكسازیی لە كێڵگەكانی كۆرمۆری غازی؛ بەمەش بەبڕی 130 مەق مەق بەرهەمهێنانی غاز لە كێڵكەگان كەم دەبێتەوە و توانای بەرهەمهێنانی كارەباش بەبڕی 750 – 800 مێگاوات كەم دەكات. 

کارەبای هەرێمی ئاگاداریی هاوڵاتیان دەکاتەوە لەو  تیمەكانی كۆنترۆڵی كارەبای هەرێم و كۆنترۆڵی كارەبای پارێزگاكان و بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەرهەمهێنانی كارەبا و وێستگەكان بەهاوبەشی لەگەڵ وەزارەتی سامانە سروشتیەكان لە هەوڵدا دەبن تاوەكو سیستەمی بەڕێوەبردنی كارەبا رێكبخەنەوەو كەمترین كاریگەریی لەسەر ماوەكانی پێدانی كارەبا بە هاوڵاتیان هەبێت.

 


PM:02:56:19/04/2020