بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی ڕۆژئاوای سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت" بەڕێوەبەر یان یاریدەدەری قوتابخانه و باخچه‌كان سەردانی ژمێریاری بكەن به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی كرێی وانه‌بێژان".
بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی ڕۆژئاوای سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە" بەڕێوەبەری ئەو قوتابخانە و خوێندنگە و باخچانەی مامۆستای وانەبێژیان ھەیە، سبەینێ دوو شەممە ٢٠ی نیسان، كرێی وانەبێژان بۆ مانگی ۱۲ ی ٢٠١٩ خەرج دەكرێت، لە كاتژمێر ٨:٣٠ی بەیانی بۆ ١ی نیوەڕۆ لەناو دیوانی پەروەردە".
هه‌روه‌ها روونیشیكردووه‌ته‌وه، بۆ ئەو مەبەستە بەڕێوەبەر یاخود یاریدەدەر دەتوانن سەردانی ژمێریاری دیوانی پەروەردە بكەن بۆ وەرگرتنی پارەی مامۆستایانی وانەبێژ.
له‌راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش‌خراوه‌ته‌ڕوو، ھەر باخچە و قوتابخانەیەك لیستی مانگی ٢ و ٣ی ئەمساڵی نەھێناوە پێویستە سبەی بۆیان بھێنێت و ھەر بەڕێوەبەرێك دوا بكەوێت لە ھێنانی لیستەكان خۆی بەرپرسیار دەبێت.
دەشڵێت" کرێی وانەبێژی مانگی سێ تەنیا مامۆستایانی وانەبێژی دانەمەزراو شمولیان دەکات، واتە مامۆستای میلاک یان مامۆستای گرێبەست کە وانەبێژن یان وانەبێژی لاسفی شمولیان ناکات".