" هاوڵاتییەک له‌ قه‌ڵادزێ به‌هۆى به‌ركه‌وتنى گوللـه‌وه‌ برینداربوو "

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى راپه‌ڕین رایگه‌یاند" ئه‌مڕۆ كاسبكارێكى ته‌مه‌ن ٢٣ ساڵ له‌ قه‌ڵادزێ به‌هۆى به‌ركه‌وتنى گوللـه‌وه‌ برینداربوو".

 

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە فەیسبووك رایگەیاند" بەیانی ئەمڕۆ دوو شەممە بریندارێك بەناوی ( م . ب . و ) لەدایك بووی ساڵی ١٩٩٧ پیشەی كاسب، دانیشتووی قەڵادزێ گەڕەكی راپەڕین لە ڕەگەزی نێر بەبرینداری گەیەنرایە نەخۆشخانەی گشتی كە شوێنەواری گوللەیەك بەسەر جەستەیەوە هەیە".

راشیگەیاند" پاش گەیاندنی بۆ نەخۆشخانە بەوتەی خۆی بە چەكی جۆری كڵاشینكۆف گوللەیەكی لە سنگی خۆی داوە و هۆكارەكەی نادیارە و بەهۆی سەختی برینەكەشیەوە بەڕێكرا بۆ سلێمانی".

ئەوەشی خستەڕوو: دۆسیەی لێكۆڵینەوە بۆ رووداوەكە كراوەتەوە و لێكۆڵینەوەش بەردەوامە.

 
 


PM:05:17:20/04/2020