سلێمانی.. نوێترین ئەنجامی دەنگدانی تایبەت ئاشكرا کرا

پرۆسەی جیاکردنەوی دەنگدانی تایبەت بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق و ئەنجومەنی پارێزگای بەردەوامەو تائێستاش یەکێتی بە جیاوازییەکی زۆر لەپێشەوەی لیستەکانی ترەوە دێت.

بەپێی زانیارییەكان لەکۆی ٧١٢٨٠ ھەزار دەنگی تایبەت، تائێستا (٥٦٧٥٠) دەنگ بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق و (٣٣٧٥٠) دەنگ بۆ ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی جیاکراونەتەوەو ئەنجامەکانیش بەم شێوەیەی خوارەوەیە.
 
ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق (٥٦٧٥٠) دەنگ جیاکراوەتەوە
یەکێتی نیشتمانی کوردستان: ٣١٠٥١ دەنگ
بزوتنەوەی گۆڕان: ١٦٠٢٥ دەنگ
پارتی دیموکراتی کوردستان:١٥٣١ دەنگ
یەکگرتووی ئیسلامی: ١٧٣٥ دەنگ
کۆمەڵی ئیسلامی: ١٤٠٢ دەنگ
 
ئەنجومەنی پارێزگا (٣٣٧٥٠) دەنگ جیاکراوەتەوە
 
یەکێتی نیشتمانی کوردستان: ١٨٣٩٤ دەنگ
بزوتنەوەی گۆڕان: ١١١٢١ دەنگ
پارتی دیموکراتی کوردستان: ٩٨٤ دەنگ
یەکگرتووی ئیسلامی: ٩١١ دەنگ
کۆمەڵی ئیسلامی: ٩١٢ دەنگ



PM:05:28:12/05/2014