عێراق ماوەی راگرتنی گەشتە ئاسمانییەکانی درێژکردەوە
دەسەڵاتی فڕۆکه‌وانی شارستانی عێراقی ماوەی راگرتنی گەشتە ئاسمانییەکانی تا ٢٢ی ئایار درێژکردەوە.
بەشی پەیوەندییە گشتییەکان و راگەیاندنی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی رایگەیاند" لە ئاگادارینامەیەکدا، ده‌سه‌ڵاتی فڕۆکه‌وانی شارستانی عێراقی بڕیاری ماوەی ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەکان لە سه‌رجه‌م فڕۆکه‌خانه‌کانی عێراق تـــــا ٢٢ی ٥ی ٢٠٢٠ درێژکردەوە".
ئاماژەی بەوەشکردووە" ئه‌وه‌ی جێگه‌ی ئاماژەپێدانە بڕیاره‌که گه‌شتی فڕۆکه‌کانی مانگى سور و سەربازى و يارمەتییە تەندروستييەكان و فریاگوزارییەکان و بارهه‌ڵگر(کارگۆ) ناگرێته‌وه".
ئاشکراشیکردووە: ده‌رچوواندنی بڕیاره‌کەی ده‌سه‌ڵاتی فڕۆکه‌وانی شارستانی عێراقی له‌چوارچێوه‌ی به‌رگیری کردنه له بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی کۆرۆنایە.
AM:12:15:24/04/2020