وەزیری پەروەردە کاتی تاقیکردنەوەکانی راگەیاند

وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند" تاقیكردنەوەكانی پۆلی ١ی بنەڕەتی تا پۆلی١١ ئامادەیی لە ١/٦ بۆ ١٠/٦ ئەنجام دەدرێت".

لە لێدوانێکی رۆژنامەوانی د. ئالان حەمە سەعید وەزیری پەروەردە رایگەیاند " خوێندنی ئەمساڵی خوێندكاران نافەوتێت، ئەگەر تا رۆژی ٢/٥ نەتوانین دەرگای قوتابخانەكان بكەینەوە، ئەوا داخڵ بوونی گشتی پەیڕەو دەكەین، واتا هەموو قوتابیان داخڵی تاقیكردنەوەكان دەبن".

لە درێژەی لێدوانە ڤیدیۆیەکەیدا وەزیری پەروەردە وتیشی " تاقیكردنەوەكانی پۆلی ١ی بنەڕەتی تا پۆلی ١١ ئامادەیی لە١/٦  بۆ ١٠/٦ ئەنجام دەدرێت".

د. ئالان حەمە سەعید وردەکردنەوەی زیاتر خستەڕوو "خوێندكاران بابەتەكانیان بۆ دیاری دەكرێت كە چی داخڵ دەكرێت و تا كوێ داخڵ دەكرێت، لە هەفتەیەكیشدا دوو تاقیكردنەوە دەكەن رۆژانی یەكشەممە و پێنجشەممە".
 

 


PM:10:23:24/04/2020