لە میانەی سووک کردنی قەدەغەی هاتوچۆ، ژووری ئۆپەراسیۆنی
ئیدارەی گەرمیان، چەند بڕیارێكی نوێ لەبارەی ئاساییكردنەوەی ھاتووچۆ دەدات.
بڕیارەكان:
1- كردنەوەی ھێڵەكانی گواستنەوە (تاكسی، مینی
پاس) بە جۆرێك ھەر تاكسییەك لە سێ سەرنشین زیاتر ھەڵنەگرێت و مینی پاسەكانیش نیوەی
شوێنی سەرنشینەكان ھەڵبگرن.
2- كردنەوەی رێگای ھاتووچۆ بۆ ھێڵەكانی
(پاس، مینی پاس) لەنێوان قەزا و ناحییەكانی سنووری ئیدارەی گەرمیاندا بە مەرجی جێبەجێكردنی
رێنماییە تەندروستییەكان.
3- كردنەوەی یاریگا وەرزشییە بچووكەكان بەو
مەرجەی رێنماییە تەندروستییەكان جێبەجێ بكەن و ھەندەران ئامادەی یارییەكان نەبن.
4- پێشانگاكانی ئۆتۆمبێل دەكرێنەوە جگە لە
رۆژانی ھەینی و بە مەرجی جێبەجێكردنی رێنماییە تەندروستی و خۆپارێزییەكان.
5- ژووری ئۆپەراسیۆنی ئیدارەی گەرمیان
ھاووڵاتییانی سنوورەكە ئاگادار دەكاتەوە كە بە راوێژ لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكاندا
كاردەكەن بۆ كردنەوەی دەرگای مزگەوتەكان بە رووی نوێژخوێنان لە دوای 1/5/2020.
6- ژووری ئۆپەراسیۆنی ئیدارەی گەرمیان
ھاووڵاتییانی سنوورەكە ئاگادار دەكاتەوە بە تایبەت ئەوانەی كە لە دەرەوەی وڵات دەگەڕێنەوە
پێویستە راستەوخۆ سەردانی تیمە تەندروستییەكان بكەن بە مەبەستی ئەنجامدانی پشكنین،
ھەر ھاووڵاتییەك پێچەوانەی بڕیار و رێنماییە تەندروستییەكان رەفتار بكات رێكاری یاسایی
لەبەرامبەر دەگیرێتەبەر.
7- ژووری ئۆپەراسیۆنی ئیدارەی گەرمیان بۆ رێكخستنەوەی
بازاڕ و ئاسانكاری زیاتر بۆ كاسبكاران و ھاووڵاتییان لە مانگی پیرۆزی رەمەزاندا دەسەڵات
دەبەخشێتە قایمقامی قەزاكا