تیمی پارێزەران: هێمن مامەند بۆ جاری سێهەم دەستگیرکرایەوە

پێشئەوەی لەسەر داوای پێشووی کە پارێزەرانی سەرقاڵی تەواوکردنی مامەڵەکەی بوون، ئازاد بکرێت، سەرلەنوێ هێمن مامەندی رۆژنامەنووس ئەمجارە لەسەر داوایەکی سەرۆکایەتی حکومەتی هەرێم دەستگیرکرایەوە.


لە پۆستێکدا تیمی پارێزەرانی رۆژنامەنووس ( هێمن مامەند ) بڵاویان کردەوە" تا ئێستا لە چاوەروانی هێنانەوەی ڕۆژنامەنوس هێمن مامند دا بوین لە بەردەم بنکەی پۆلیسی ئازادی کە لە گرتوخانە بیهێننەوە کە بە بریاری دادوەری دادگای لێکۆڵینەوەی هەولێر بە کەفالەی ٦ ملیۆن دینار ئازاد کرابو ، بەلام ئەمجارەیان بە هۆی سکاڵایەکیتر جارێکی تر راگیرایەوە".

 
تیمی پارێزەری هێمن مامەند دەشڵێن" راگرتنی ئەمجارەی هێمن مامەند لەسەر سکاڵایەکی تری سەرۆکایەتی حکومەتی هەرێم کە لە ڕێگای داواکاری گشتی تۆمارکراوە لەدژی، بۆیە جارێکیتر ڕاگیرایەوە و چارەنوسی دواخرا".


ئەو تیمە پارێزرە جەخت دەکەنەوە کە لە بەیانییەوە لە گەڵ تیمی پارێزەران لە هەوڵەکانیان بەردەوام دەبن لە بەدوا داچوونەکانیان بۆ ئازادکردنی.

 
زیاتر لە مانگێکە ئەوە بۆ سێهەم جارە رۆژنامەنووس هێمن مامەند لەسەر داوای یاسایی بەرپرسانی حکومەت و سەرۆکی حکومەت دەستگیر دەکرێت.

 


AM:01:36:27/04/2020