پەیوەندی تەلەفونی لەگەڵ ئۆجەلان ئەنجامدرا


عەبدوڵا ئۆجەلان، ڕێبەری پارتی كرێكارانی كوردستان و زیندانیانی دیکەی ئیمڕاڵی لە ڕێگای تەلەفونەوە قسەیان لەگەڵ خانەوادەکانیان کرد.
 

لەبەیاننامەیەكدا ئەمڕۆ دووشەممە نووسینگەی پارێزەرانی سەدە ئاشكرایانكرد" هەریەک لە عەبدوڵا ئۆجەلان، عومەر خەیری کۆنار، حامیلی یڵدرم و وەیسی ئاکتاش لەگەڵ بنەماڵەکانیاندا گفتوگۆیان کردوە کە لە رێگەی پارێزەرەکانیانەوە ئەنجامدراون".

 

عەبدوڵا ئۆجەلان لە (١٥)ی شوباتی (١٩٩٩) دەستگیرکرا و لەو کاتەوە یەکەم جارە بە تەلەفۆن لەگەڵ ئەندامانی خێزانەکەیدا قسە بکات.

هاوکات دوایین جار کە پارێزەران توانیبوویان سەردانی ئیمراڵی بکەن و دیدار لەگەڵ ئۆجەلاندا ئەنجام بدەن، ٧ی ئابی ساڵی ٢٠١٩ بوو، لەدوای ئەو بەروارەوە لایەنی پەیوەندیداری دەوڵەتی تورک وەڵامی داواکارییەکەیان نەداوەتەوە.

 


PM:08:02:27/04/2020