کارمەندانی تەندروستی بایکۆتی سەرتاسەریان راگەیاند

لقی سلێمانی کارمەندانی تەندروستی سلێمانی بایکۆتی سەرتاسەری لەهەرێمی کوردستان راگەیاند، تەنها لەناوەندەکانی کۆرۆناو شوێنە هەستیارەکان نەبێت.

 

لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەگەریدا کارمەندانی تەندروستی لقی سلێمانی بایکۆتکردنی سەرتارسەری راگەیاند تا ئەو کاتەی حکومەتی هەرێم وەلآمی داواکاریەکانیان دەداتەوە، کە وەکا رایانگەیاند:

 

- مووچە لە کاتی خۆیدا بدرێت هەر ٣٠ رۆژ جارێک.

- قدەمیان لە خزمەتکردندا بۆ بکەن.

- وەک بەغداو زۆر ولآتی تر بەهۆی کۆرۆناوە خەڵات بکرێن.

- گرێبەستەکان وەک مامۆستایان بکرێن بە هەمیشەیی.

 

مانگرتنی سەرتاسەری تەنها سنوری ناوچەکانی سلێمانی و هەڵەبجەو هەردوو ئیدارەی گەرمیان و راپەڕین دەگرێتەوە.

 



PM:12:12:28/04/2020