وه‌زاره‌تى ناوخۆى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان بڕیاریدا دوو ده‌روازه‌ى دیكه‌ى سنووریى له‌گه‌ڵ ئێران بكاته‌وه.
وەزارەتى ناوخۆی حکومەتى هەرێم لەڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند" له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی گشتی بڕیاریاندا بە كردنه‌وه‌ی هه‌ردوو ده‌روازه‌ی سنووری (ته‌وێڵه) له سنوری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه و ده‌روازه‌ی سنوری(كێلێ)له سنوری ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین ته‌نها بۆ ئاڵوگۆڕی بازرگانی".
ئەوەش خراوەتەڕوو، پێویسته گشت ڕێكاره ته‌ندروستییە‌كان كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ته‌ندروستییه‌وه ده‌ستنیشانكراوه په‌یڕه‌و بكرێن.
باس لەئەوەشکراوە، هیچ گه‌شتیارێك ڕێگای پێ‌نادرێت له‌و دوو ده‌روازه سنورییه گه‌شت بكات بۆ كۆماری ئیسلامی ئێران یان بگه‌ڕێته‌وه بێ ڕه‌زامه‌ندی وه‌زیری ناوخۆ.
ئاماژە بەئەوەشکراوە" ئه‌م به‌یانه له ڕۆژی ده‌رچوونیه‌وه جێبه‌جێده‌كرێت".