ئاسایش: ئەنجامدەرانی تەقینەوەكەی ‌خانەقین عەرەب‌و كوردن

دەزگای ئاسایشی هەرێم رونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە‌و ئاماژە بۆ ئەوە دەكات ئەوانەی تەقینەوەكەی خانەقین ئەنجامدا كورد‌و عەرەبن. دەقی راگەیەنراوەكە:
 دەزگای ئاسایشی ھەرێمی کوردستان بە تایبەتی بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی  ( بەشی ئۆپەراسیۆن و لێکۆڵینەوە) و بەرێوبەرایەتی ئاسایشی گەرمیان و بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی کەرکوک 
بە ھاوکاری و ھەماھەنگی بەردەوام لە گەڵ ئاژانسی پاراستن و زانیاری / زانیاری بەتایبەتی بەرێوەبەرایەتی دژە تیرۆر لە چوارچێوەی ژوری ئۆپەراسیۆن ( ئاسایش و زانیاری ) کە تایبەتن بە متابەعەکردن و کۆکردنەوەی زانیاری لەسەر گروپە تیرۆرستەکان لە عیراق بەگشتی و ھەرێمی کوردستان بە تایبەتی , وە لەماوەی چەند مانگی رابردوودا و لە دوای تەقینەوەکەی ھەولێر (٢٩-٩-٢٠١٣)تەقینەوەکانی کەرکوک و شاری سلێمانی لە مانگی( ١٢ ی ٢٠١٣) و مانگی (١ی ٢٠١٤ ) , بە دواداچوونی وردیان دەکرد بۆ دۆزینەوەو گەیشتن بە عەناسرە ئەساسیەکانی ئەو گروپانەی کە وەک و شانەی نوستو کاردەکەن لە سنورەکانی ھەرێمی کوردستان , وە دیارە دام و دەزگا ئەمنییەکان و ھەواڵگرەکانی سنورەکەمان توانییان کۆمەڵێک لە ئەفراد و عەناسری کاریگەر لە ناو ئەو گروپانە کە دەستیان ھەبوو لە رفاندن و تیرۆر کردنی شۆفێرەکانی کەرکوک و ھەروەھا ئەوانەی دەستیان ھەبوو لە ھەوڵدان بۆ تیرۆر کردنی ئەفسەرانی ھێزی پێشمەرگە , وە بەرنامە رێژییان بۆ لێدانی دەزگای ئاسایش و ئاسایشی سلێمانی و چەندەھا ئەھدافی گرنگ لەناو شاری سلێمانی , شەونخونی کارمەندان و بەپرسانی دام و دەزگای ئاسایش و زانیاری لەماوەی رابردوودا توانییان زۆربەی ئەو تیرۆرستانەی کە کاریان دەکردو لە ناو ئەو گروپانەی کەسەر بە رێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی لە عیرا ق و شام (داعش) دەستگیر بکەن و رادەستی یاسایان بکەن , لەوانە ئەو گروپەی ناسراوە بە گروپی (ھێمن تیژە) و پەیوەندییان بە چەند کەسێکەوە ھەبووە لە سنوری گەرمیان.
بۆیە بەردەوام بوون لە متابەعە کردنی ھەندێک لەو گروپانەی کە چەندەھا ساڵە ھێزە ھاوپەیمانەکان بەدواداچونیان بۆ کردووە بەڵام نەگەیشتبوونە ئەنجام ئەویش گروپێکە کە ناسراوە بە ( گروپی ابو حدود) سەربەدەوڵەتی ئیسلامی عیراق و شام (داعش) کە زیاتر گومان دەکرا لە سنوری گەرمیان جموجۆڵیان ھەبێت , ژوری ئۆپراسیۆنی ئاسایش و زانیاری لە متابەعەی ووردی ئەم گروپە بوون بەڵام لەگەڵ رودانی کارەساتە دڵتەزێنەکەی تەقینەوەی شاری خانەقین (٢٨-٤-٢٠١٤) دەستبەجێ (ژوری ئۆپراسیۆن ) کەوتە کاری مەیدانی بەتایبەتی ئۆپراسیۆنی ئاسایشی سلێمانی و تیمەکانی دژە تیرۆر بە ھاوکاری تەواوی بەرێوە بەرایەتی ئاسایشی گەرمیان, و لە ماوەیەکی کورتدا بە شەنخونی ھەمووکارمەندان و بەرپرسانی ئەو دەزگایە چالاکانەو دڵسۆزانە توانییان سەرەداوێکی گرنگ دەست بکەوێت لەسەر ئەندامی گروپی ( ابو حدود )...
دیارە لەو کاتانەدا کە زۆر گرنگ و حەساس بوو حاکمە بەرێزەکانی ناوچەکە دڵسۆزانە ھاوکاری تەوای دام و دەزگاکانیان دەکرد و توانراوە زۆربەی عەناسرە ئەساسیەکانی ئەو گروپە دەستگیر بکەن , دیارە ئەم گروپە کارەکانیان لە لایەن بەرپرسانی رێکخراوی تیرۆرستی ( داعش ) سەرپەرشتی دەکرا ھەرلە ھێنانی خەڵکی خۆکوژ لە دەرەوەی ووڵات و سەرپەرشتی کردنی ھێنان و حەوانەوەیان و دابینکردنی ھەموو جۆرە پێداویستییەکانیان لە کەل و پەل و موادی تەقینەوە لە ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان و عیراقدا , ئەم کەسانەی دەستگیر کراون بەرپرسیارن لە ئەنجامدانی چەندەھا کاری تیرۆرستی لە شارەکانی ( جەلەولا , سەعدییە, دوز, کەرکوک و شوێنەکانی تری کوردستان و عیراق) و بەرپرسیارن لە ھێنانی چەندەھا کەسانی خۆکوژ و تیرۆرست لە دەرەوەی ووڵات.
زۆربەی عەناسرە ئەساسیەکانی ئەم گروپە لە ماوەی چەند رۆژی رابردوو دەستگیر کراون , لەبەردەم دادوەرانی بەرێز دانیان ناوە بە تاوانەکانیان , و دڵنیایی خەڵکی بەشەرەفی کوردستان و عیراق دەکەین کە کارمەند و لێپرسراوانی دام و دەزگاکانی ئەمنیی و ھەواڵگری شەونخونی دەکەن و چالاکانە و دڵسۆزانە بەردەوام بووین و دەبین .
بۆ روبەروبونەوەی تیرۆرو تیرۆرستان لە ھەشوێنێک بن وە ئەوانەی ھەڵھاتوون لە دەستی یاسا بە دواداچوونی وورد دەکەین بۆ ئەوەی رادەستی یاسایان بکەین و سزای یاسایی بدرێن , دووبارە پەیمان دەدەین بە خوێنی ھەموو شەھیدانی گەل و نیشتیمان کە بەردەوام بین بۆ دۆزینەوەی ھەموو ئەو تیرۆرستانەی دەستیان ھەبووە لە تیرۆرکردنی ھاوڵاتیانی ئەم نیشتیمانە تاکو روبەروی یاساو عەدالەتیان دەکەینەوە .
ئەوانەی دەستگیر کراون و روبەروی حاکم و یاسا کراون دانیان ناوە بە تاوانەکانیاندا دەستیان ھەبووە لە ھێنانی تیرۆرستی خۆکوژ و دابینکردن شوێنی حەوانەوەیان و دابینکردنی ھەموو جۆرە پێداویستی کەل و پەلی تەقەمەنی , پارەی پێویست و گواستنەوەیان بۆ ناوچەکانی تری ھەرێمی کوردستان و عیراقدا جگە لە خانەقین ئەمانەی خوارەوە کە (٦) شەشیان کوردن لەمانە یەکێکیان کوردی ئیرانییە لە خانەقین دادەنیشێت , یەکێکیان عەرەبە (ا . م .ک / ر . ی . س / م . م . ح / ح . ا . ع / ع . ج . خ / ا . ح . ر / ش . ع . ح ) .
ئەوەی کە بەرەگەز کوردی ئێرانە لەو کەسانەن کە پێشتر لە ( رمادی ) دانیشتوون , وە ئێستا لە خانەقین دادەنیشن .
ئەو کەسەش کە عەرەبە ھەر لە خانەقین دادەنیشێت. 


PM:05:11:13/05/2014