بڕیارده‌ری لیژنه‌ی دارایی له ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند " شاندێكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لە به‌غدایە و بڕیاره ئه‌مڕۆ ڕێككه‌وتنێك بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رێم نه‌وت ڕاده‌ست بكات و ئه‌وانیش مووچ ڕه‌وانه بكه‌ن، بۆیه مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان ڕه‌وانه ده‌كرێت و كێشه‌كه چاره‌سه‌ر ده‌بێت".
د. ئه‌حمه‌د سه‌فار، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاندووە "بڕیاره شاندی حكوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ئه‌مڕۆ ڕێككه‌وتنێك ئیمزا بكه‌ن و هه‌رێمی كوردستانیش به‌پێی ئەو ڕێككه‌وتنەی ده‌كرێت نه‌وت ڕاده‌ستی به‌غدا ده‌كات و ئه‌وانیش له به‌رامبه‌ردا مووچه ڕه‌وانه ده‌كه‌ن".
بڕیارده‌ری لیژنه‌ی دارایی دەشڵیت "مووچه‌ی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌م مانگه ئاماده كراووه و ئه‌وه‌ی به‌غداش دابه‌شكراوه و ئه‌مڕۆ ڕێككه‌وتنه‌كه ده‌كرێت تا دوو ڕۆژی دیكەش به‌غدا مووچه‌ی هه‌رێمی كوردستان ڕه‌وانه ده‌كات و كێشه‌كه چاره‌سه‌ر ده‌بێت".
لە دوێنوە وەفدێکی حکومەتی هەرێم بەسەرۆکایەتی جێگری سەرۆکی حکومەت، قوباد تاڵەبانی لەبەغدادە بۆ یەکلایی کردنەوەی پرسی پشکی هەرێم، ئەم بەیانییە بە جیا لەگەڵ باڵویزی ئەمەریکا لە عێراق و لەگەڵ سامر غەزبان جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری نەوت کۆبوونەوە، کۆبوونەوە لەگەڵ غەزبان کۆتایی نەهاتووە.