"کۆبوونەوەی مەکتەب سیاسی یەکێتی کێشەی تێکەوت"

ئێوارەی ئەمڕۆ کاتژمێر شەش مەکتەب سیاسی یەکێتی نیشتیمانی کوبوویەوە بۆ دەستنیشانکردنی جێگری سەرۆکی حکومەت و جێگری سەرۆکی پەرلەمان، بەڵام بەهۆی دروستبوونی کێشە لەنیوان ئەندامانی مەکتەب سیاسی دەستنیشانکردنەکە دوا کەوت بۆ سبەینێ.
سەرچاوەیەک بە سپی میدیای راگەیاند" وا بڕیار بوو ئەم ئێوارەیە لە کۆبوونەوەی مەکتەب سیاسی یەکێتی نیشتمانی  کوردستان  جێگری سەرۆکی حکومەت و جێگری سەرۆکی پەرلەمان دیاری بکرێت و پێشبینی دەکرا کە قوباد تاڵەبانی دەستنیشان بکرێت کە مونافیسەکەی حاکم قادرە، بەڵام بەهۆی دەمەقاڵەوە لە نێوان ئەنداماندا دەستنیشانکردنەکە دواخرا بۆ سبەینێ.

هەروەها ئەو سەرچاوەیە وتیشی : هەر یەک لە عیماد ئەحمەدو عەدنان موفتی ئامادەی کۆبونەوەکە نەبوون.



PM:08:29:13/05/2014