وێنە.. باری تەندروستی هونەرمەندێکی ناسراوی کورد زۆر دژوارە

هونەرمەندی دیاری رۆژئاوای کوردستان، سەعید گاباری باری تەندروستی زۆر خراپە و چوار رۆژە لەژێر چاودێری پزیشکیی وردایە لە هەولێر.

 

سەعید گاباری چوار رۆژە لە نەخۆشخانەی هەولێرەو لە ژێر چاودێری وردی پزیشکدایەو لە زمان کەوتووە، ناوبراو ماوەی چەند ساڵێکە تووشی نەخۆشی شێرپەنجە بووە.

 

گاباری بەیەکێک لە گۆرانیبێژە ناسراوەکانی رۆژئاوای کوردستان دەژمێردرێت و لە خێزانێکی هونەری ناسراوەو هاورێ شاعیری گەورە جگەر خوێن بووە.

 



PM:07:22:29/04/2020