هەڵوێست: دەبێت بیر لەوە بکەینەوە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دابخەین

هەڵوێست محەمەدی گۆرانیبێژی ناسراو بێزار و تووڕەیە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و دەڵێت " ئەبێ بیر لەوە لەوە بکەینەوە کە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان دابخەین".

 
لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام، هەڵوێست محەمەد دەڵێت " چونکە هیچ کات ئامادە نەبووم لە شوێنێک بم کە کەسی خراپ بوونی هەبووبێ... لەگەڵ ڕێزی زۆرم بۆ زۆرکەسی باش ..... ئەوەی دەیبینم ئێستە ئەم تۆڕانە پڕن لە کەس و بابەت و قسەی هەرزان کە شەرم داتدەگرێ هەندێ جار".

 
لەو پۆستەدا ئەم هونەرمەندە دەڵێت " کە تۆش لێرەی.... درۆکان لێرە دەکرێن، لێرە شکاندن بەردەوامە، پیا هەڵدانی درۆ کاری رۆژانەیە، کەمترین جوانی راستی دەبینی ، کەمترین بەرهەم دەبینی کە خزمەت بکات،نرخی ڕاستی نەماوە چونکە ئەو کەسانەی نرخ دادەنێن خۆیان هەرزانن و هەرزان فرۆشن .. هەموو بوون بەو شتانەی کە نین( هونەرمەند ،سیاسی، زمانەوان و زۆر شتی تر".

 
لە درێژەی نووسینەکەیدا دەشڵێت " بەداخەوە ڕەنگە ئەم پۆستەی منیان بەر نەکەوێ یان تێی نەگەن چونکە ئەبێ بە زمانی خۆیان شت بنوسی لە زمانی ڕێز تێناگەن... وە هەرچی هەوڵمدا بەو زمانە بنوسم بەس نەمتوانی.. بەسە".


هەڵوێست  محەمەد. گۆرانیبێژ و ئەکتەری سەرەکی فلمی پەیکەری دڵ، لە دایکبووی شاری هەڵەبجەیە، لە ساڵی 2002 دەستی بەکاری هونەری کردووە و ناوبانگێکی باشی هەیە.

 


PM:08:17:30/04/2020