کەشناسی: شەپۆلێكی باران بارین و هەورە تریشقە ڕوو لە هەرێم دەکات

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم، پیشبینییەکانی کەشوهەوای ٤٨ کاتژمێری داهاتووی شارەکانی بڵاوکردەوە.

 

بەپێی پێشبینییەكانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەی هەرێمی كوردستان، ئاسمانی ئەمڕۆی هەرێمی كوردستان نیمچە هەور دەبێت و لە كاتی ئێوارە هەورە بروسكە و بارانی كورت خایەنی دەبێت، هاوکات سبەینێ شەممە، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و هەورە تریشقەو باران بارین بەردەوام دەبێت.

 

 

 


AM:10:31:01/05/2020