له‌ ساڵێكدا ٦٦ كرێكار له‌ رۆژهه‌ڵاتی كوردستان گیانیانله‌ده‌ستداوه‌

رێکخراوى مافى مرۆڤى هەنگاو گیانلەدەستدانى ٦٦ کرێکارى کوردى لە کاتى کارکردندا راگەیاند.

 

یەکی مانگی ئایاری هه‌موو ساڵێك وه‌ك ڕۆژی جیهانیی کرێکار دیاریکراوە  بەگوێرەی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردوودا، لانیکەم ٦٦ کرێکاری کورد لە کاتی کارکردندا لە شارەکانی کوردستان تووشی ڕووداوی کار بوونە و گیانیان لەدەستداوە. 

رونیشیكردووەتەوە، کە ٢١ کرێکار لە پارێزگای سنە، ٢٩  کرێکار لە پارێزگای ئورمیە، ٨ کرێکار لە ئیلام ٨ کرێکار لە پارێزگای کرماشان لە ماوەی ئەو یەک ساڵەدا گیانیان لەدەستداوە.

هەروەها، ١٠ کرێکار و کۆڵبەر لەکاتی کار کردن بە هۆی تەقینەوەی مین بوونەتە قوربانی کە یەکێکیان گیانی لە دەست داوە.

باسیلەوەشكردووە، ٨ کەس لەو کرێکارانە لە هەرێمی کوردستانو بە هۆی ڕووداوی کارەوە گیانیان لە دەست داوە.

هەر بەپێی داتاكانی  هەنگاو، لە یەکی مانگی ئایاری ساڵی ٢٠١٩ هەتا یەکی ئایاری ٢٠٢٠ی زایینی، ٦٢ کۆڵبەری کورد کوژراون و ١٥٤ کۆڵبەری دیکە بریندرا کراون.





AM:11:18:01/05/2020